لەلایەن کوڕی داواکراوێکەوە لێیاندراوە
بە تەقەی گەنجێک دوو پۆلیس برینداربوون
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، رووداوێکی تەقەکردن لەبەردەم بنکەی پۆلیس لە ناحیەی بەستۆرەە رویداوە و بەهۆیەوە دوو پۆلیس برینداربوون.
حامید کاکەیی، قایمقامی قەزای پیرمام چۆنیەتی رووداوەکەی بۆ 964 گێڕایەوە و وتی، “دوای ئەوەی پیاوێک کە لە هەولێر داواکراوبووە سەردانی فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی بەستۆرەی کردووە، پۆلیسی لێ ئاگادار کراوەتەوە، لەکاتی گرتن و بردنی داواکراوەکە کوڕێکی پیاوەکە تەقە لە پۆلیسەکان دەکات و دوو پۆلیس بەسوکی بریندار بوون.
وتیشی، هەر لەو شوێنە تەقەکەرەکە و تۆمەتبارەکە دەستگیردەکرێن و بریندارەکانیش رەوانەس نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی لە هەولێر کراون و ئێستا دۆخی تەندرستیان جێگیرە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی