دیمەنی مەفرەزەیەکی پۆلیس لەگەڵ ئەو دارانەی دەستیان بەسەردا گیراوە.وێنە.پۆلیسی دارستانی سلێمانی
داری سروشتییان بڕیوە
دوو کەس لە دەربەندیخان و دانەیەک لە سیتەک دەستگیر کران
964+
توانا نەقی
بەهۆکارى داربڕین دوو هاوڵاتى لە دەربەندیخان دەستگیرکران و بەهەمان هۆکار لە ناحیەی سیتەکیش هاوڵاتیەکی دیکە دەستگیر کراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەگەڵ دەستپێکى ساڵى نوێ دیاردەى داربڕین روو لە زیادبوونە بۆ ئەو مەبەستە لە سنوورى دەربەندیخان دوو هاوڵاتى دەستگیرکراون لە سیتەکیش دانەیەکی دیکە.
ئاماژی بەوەکردووە، مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستانى دەربەندیخان دەرچونێکیان ئەنجامدا بۆ سنورى گوندى زارێن توانیان دوو هاوڵاتى بەهۆکارى داربڕین دەستگیربکەن هاوکات توانراوە دەستبەسەر ژمارەیەک دارى بەڕوو لەگەڵ یەک ئۆتۆمبێلدا بگرن.
سەبارەت بە حاڵەتەکەی سیتەک دەڵێت، مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستانى سیتەک بەهاوبەشی لەگەڵ مەفرەزەیەکى ئاسایشى سیتەک لە سنوورى گوندى بزێنیان توانیان هاوڵاتیەک دەستگیربکەن کە هەستابوو بە بڕینى ژمارەیەک دارى سروشتى.
ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو دەستگیر کراوانە کراوەتەوە و رەوانەی لای دادوەر کراون بۆ لێپێچینەوەی یاسایی.