کاریان چی دەبێت؟

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی هەرێم نووسینگەی خۆی لە دەروازەکان دەکاتەوە

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان نوسینگەی تایبەت بە خۆی لە دەروازەکانی حاجی ئۆمەران، ئیبراهیم خەلیل، پەروێز خان و باشماخ دەکاتەوە و دەڵێت، ئاسانکاریی بۆ بازرگانان دەکەن لە دەروازەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 5.1.2025، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرقاڵی کردنەوەی ژمارەیەک نووسینگەن لە دەروازەکان و ئەو نووسینگانە رۆڵی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەبینن بۆ پێدانی مۆڵەتی بازرگانی بە بازرگانەکان.

لە دوای کردنەوەی ئەو نووسینگانە چیتر بازرگانان پێویست ناکات بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی بازرگانی بچنە هەولێر و ناوچەکانی دیکە، هەر لەوێ هەموو رێکارەکانی مۆڵەتپێدانیان بۆ تەواو دەکرێت، نەوزاد شێخ کامیل وای وت.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، لە ساڵی نوێدا کار بۆ بەدیجیتاڵیکردنی پسولەی خۆراک دەکەن، لە رێگەی ئەم پرۆژەیەوە، سەرجەم پسولە خۆراکییەکان دەکرێنە دیجیتاڵی، ئەپێکی تایبەت بە هاونیشتمانیان و بریکارانی خۆراک دروست دەکرێت، سەرجەم وردەکارییەکانی لە بارەی بەشەخۆراکییەکانەوە تێدا دەبێت.

نەوزاد شێخ کامیل دەشڵێت، لە داهاتوودا پەرە بە ئەپلیکەیشنەکە دەدەن، تا هاونیشتمانییان بتوانن ئەندامی نوێ بۆ خێزانەکانیان زیاد یان کەم بکەن.

964 هۆکاری گۆڕینی چوار بەڕێوبەرەکەی سلێمانی ئاشکرا دەکا...

964 هۆکاری گۆڕینی چوار بەڕێوبەرەکەی سلێمانی ئاشکرا دەکات