لە رێگەی تەقتەقهوه روویداوه
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک پێنج ئەندامی خێزانێک بریندار بوون
964+
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
له سنوورى قهزاى تهقتهق رووداوێكی هاتوچۆ روویدا و بههۆیهوه پێنج ئهندامى خێزانێك بریندار بوون.
رووداوهكه، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.1.4، لە رێگەی گوندی موخەرەس بۆ قەزای تەقتەق روویداوه، كه ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیۆندا ئێلێنترا وەردەگەڕێت.
چوار لە بریندارەکان لە نەخۆشخانەی گشتیی تەقتەق چارەسەریان وەرگرت و تەندروستییان سەلامەتە، بەڵام بریندارى پێنجهم رەوانەی پارێزگای کەرکوک کرا.
نەبەز حەمەخان، پزیشک لە نەخۆشخانەی گشتیی تەقتەق، ئهم زانیاریانهى سهرهوهى بە 964 داو وتیشی، “بریندارهكهى رهوانهى نهخۆشخانهى كهركوك كراوه، دایکی ئههم خێزانهیه و برینهكهى سەخت بووه، بۆیه رهوانهیان كردووه”.
گوندی موخەرەس سەر بە قەزای تەقتەقە، بە دووری نۆ کیلۆمەتر لە سەنتەری قەزاکەوە دوورە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن
لە دوو رووداوی هاتوچۆی دیکەدا 12 کەس برینداربوون
رووداوی هاتوچۆ
414 منداڵیش لەدایک بوون
لە پشووەکانى سەرى ساڵدا نزیکەى 65 هەزار گەشتیار سەردانى هەولێریان کردووە
بەهۆی خراپی کەشوهەواوە
نزیکەی 100 ئۆتۆمبێل لە کازاخستان بەیەکیاندادا
نزیکەی 113 حاڵەتی شەڕ و ئاڵۆزی و نەخۆشکەوتن تۆمارکراون
ئاهەنگەكانی سەری ساڵ لە سلێمانی بێ رووداو تێنەپەڕین
کۆتا رۆژی ساڵ بۆ گەرمیانییەکان نەهات بوو