عەمیدێك هاتە شوێنێك موقەدەمێك

بەڕێوەبەری چاكسازیی گەورە لە سلێمانی گۆڕا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە گۆڕانكارییەكی كارگێڕێیدا لە سلێمانی، بەڕێوەبەری نوێی چاكسازیی گەوران دەستبەكار بوو.

ئەمڕۆ یەكشەممە 5.1.2025 راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاكسازیی كۆمەڵایەتی بڵاویكردەوە، گۆڕانكاری لە پۆستی بەڕێوەبەری چاكسازیی گەوران لە سلێمانی كرا، لە شوێنی مەقەدەم دیار مەحموود حەمەسۆران، عەمید وەهاب عەزیز محەمەد، وەك بەڕێوەبەری نوێی چـــاكسازی گەوران دەستبەكار بوو.

بەڕێوەبەرایەتییەكە رایگەیاند، پرۆسەی دەستاودەستكردنی پۆستە كارگێڕییەكە بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازیی كۆمەڵایەتی ئیحسان عەبدولڕەحمان بابان بەڕێوەچوو.

ماوەی سێ ساڵە، گۆڕانكاری لە پۆستی بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی سلێمانی دەكرێت و هەر ساڵە و بەڕێوەبەرێكی نوێی بۆ دیاریدەكرێت، بەڕێوەبەری نوێیش كە عەمید وەهاب عەزیزە، بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی سەیدسادق بوو.

لە چاکسازیی گەورانی هەولێر هەزار و 935 کەس راگیراون

لە چاکسازیی گەورانی هەولێر هەزار و 935 کەس راگیراون