نزیكه‌ى 300 سمینار و زیاتر له 25 هه‌زار كه‌سی سوودمه‌ندبوو
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژیى خێزانى ئامارى هه‌ڵمه‌تى 16 رۆژه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی توندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان، ئامارى 16 رۆژه‌كه‌ى هه‌ڵمه‌تى بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بڵاوكرده‌وه، كه له مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو ئه‌نجامى دابوو.
به‌پێی ئاماره‌كه، له ماوه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا 296 سمینارى جیاوازیان له‌سه‌ر بابه‌تى تایبه‌ت به توندوتیژى خێزانى سازكردووه و زۆرترین ئه‌و سیمینارانه‌ش له هه‌ولێر بووه و كه‌مترین له هه‌ڵه‌بجه.
له هه‌ولێر 131 سمینار و هه‌ڵه‌بجه‌ش ته‌نیا شه‌ش سیمینارى لێ سازكراوه.
سه‌باره‌ت به‌و چالاكی و وۆڕكشۆپانه‌ى له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌نجامیان داوه بریتی بوونه له 97 چالاكی كه پارێزگاى سلێمانى، ئیداره‌كانى زاخۆ و سۆران هه‌ریەكه‌ى 12 وۆركشۆپ و چالاكی تێدا لێ ئه‌نجامدراوه و كه‌متریشنیشیان له‌هه‌ڵه‌بجه بووه، كه ته‌نیا دوو وۆركشۆپ بووه.
ژماره‌ى سووده‌مه‌ندبووانى ته‌واوى هه‌ڵمه‌كه‌ته 25 هه‌زار و 736 كه‌س بووه كه زۆرترینیان له هه‌ولێر چوار هه‌زار و 899 و كه‌مترین سووده‌مه‌ندبووش له گه‌رمیان بووه كه هه‌زار و 273 كه‌س بووه.
ساڵانه حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له رۆژى 25ـى كانوونى یه‌كه‌م هه‌ڵمه‌تى 16 رۆژه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژیى خێزانى راده‌گه‌ینێت، به مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى توندوتیژییه‌كان له‌ناو خێزان و كۆمه‌ڵگەدا.