"بە چوار تیم ئاگرەکەمان کۆنتڕۆڵ کرد"
لە هەولێر کافتریایەک ئاگری گرت و زیانی ماددی لێکەوتەوە
964+
شۆڕش قادری
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەولێر ئاگر لە کافتریایەک کەوتەوە و زیانی ماددی لێکەوتەوە.
شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، “کاتژمێر 4:16 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 5.1.2025 لە ئاکواپارک بەرامبەر پارکی شانەدەر ئاگر لە کافتریایەک کەوتەوە”.
“دوای ئاگادارکردنەوەمان، دەستبەجێ چوار تیممان چوونە شوێنە رووداوەکە و توانیان لە ماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن”، شاخەوان سەعید وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.
سەبارەت بە هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکە، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر وتی، “تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستیپێکردووە”.
ئەمە دووەم رووداوی ئاگرکەوتنەوەیە کە لە ساڵی نوێدا لە هەولێر روودەدات، دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە 2.1.2025 ئاگر لە چەند دوکانێکی جوانکاری ئۆتۆمبێل لە سەر شەقامی 100 مەتری کەوتەوە و یەکێک لە دوکانەکان بە تەواوی سوتا.