"پار مه‌تر و نیوێك كه‌وتبوو"

ئه‌مساڵ به‌فر به‌ دڵى كوێستانه‌كانى قه‌ندیل نه‌باریوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

هەنگەوانێكی بناری قەندیل، سه‌ردانى ئه‌و شوێنه‌ى له‌ كوێستانه‌كان كردووه‌ كه‌ ساڵانه‌ مێشی لێ داده‌نێت، ده‌بینێت ئه‌مساڵ له‌چاو ساڵانى پێشووتر، كه‌مترین به‌فرى لێباریوه‌.

هه‌نگه‌وانه‌كه‌ ئه‌سعه‌د خدره‌، ئه‌مڕو به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ى كوێستانه‌كانى گۆڕکیسوێ، کانی شینکە و ئەستێرۆکانى لە بناری قەندیل به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌سعه‌د به‌ 964ـى وت، ساڵانی رابردوو تاوه‌كو ئەمکاتە زیاتر له‌ مەتر و نیوێك به‌فر له‌م كوێستانانه‌ باریبوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ وه‌كو پێویست نه‌باریوه‌.

وتیشی “به‌هۆى به‌فربارینى زۆره‌وه‌ ساڵانه‌ نه‌مانده‌توانى بچینه‌ ئه‌م كوێستانانه‌ به‌ڵام ئه‌مساڵ زۆر به‌ ئاسایی چووین و گه‌ڕاینه‌وه‌”.

له‌ وه‌رزى هاویناندا هەنگەوان و مه‌ڕداره‌كان به‌لێشاو روو له‌م كوێستانانه‌ى بنارى قه‌ندیل ده‌كه‌ ن و ماوه‌ى چه‌ند مانگێك ده‌مێننه‌وه‌ ئێنجا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

به‌قسه‌ى ئه‌م هه‌نگه‌وانه‌ ساڵ له‌دواى ساڵ بارینى به‌فر له‌ بنارى قه‌ندیل كه‌م ده‌بێت و باسی چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا ده‌كات كه‌ نزیكه‌ى شه‌ش مه‌تری لێ باریبوو.

به‌شێك له‌ هه‌نگى هه‌نگه‌وانانى بنارى قه‌ندیل به‌...

به‌شێك له‌ هه‌نگى هه‌نگه‌وانانى بنارى قه‌ندیل به‌فر دایپۆشیون

قه‌ندیلیش

قه‌ندیلیش "مه‌ندیل"ـه‌ نوێیه‌كه‌ى ئه‌مساڵى له‌سه‌رنا