نزیکەی 600 کەسیش نەشتەرگەریان بۆ کراوە

لە رۆژانی پشوودا زیاتر لە 4000 کەس لە هەولێر نەخۆش کەوتوون؛ 12 کەسیش مردوون

964+

شۆڕش قادری

لە رۆژانی پشووی سەری ساڵدا زیاتر لە چوار هەزار کەس لە هەولێر نەخۆش کەوتوون و 12 کەسیش مردوون، نزیکەی 600 کەسیش نەشتەرگەریان بۆ کراوە.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، لە رۆژانی پشوودا چوار هەزار و 332 نەخۆش و بریندار سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێریان کردووە و لەو ژمارەیەش، 599 کەسیان نەشتەرگەریان بۆ کراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، 165 کەس لە بریندارەکان بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، هەر لەو ماوەیەشدا 12 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ماڵئاواییان لەژیان کردووە.

لە رۆژێکدا زیاتر لە 353 منداڵ لە هەولێر نەخۆش دەکەون

لە رۆژێکدا زیاتر لە 353 منداڵ لە هەولێر نەخۆش دەکەون

پشووی سەری ساڵ لە پاییتەخت بەئاسوودەیی بەڕێ بکە و خەمی ...

پشووی سەری ساڵ لە پاییتەخت بەئاسوودەیی بەڕێ بکە و خەمی نەخۆشکەوتنت نەبێ