ئەمڕۆ لە خولی ئەستێرەكانی عێراق
هەولێر لە ئەركێكی قورسدا لە یاریگەی شەعب رووبەڕووی شوڕتە دەبێتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە یارییەكی دیكەی لووتكەی گەڕی 12ی خولی ئەستێرەكانی عێراق، یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی یانەی شوڕتە دەبێتەوە.
یارییەكە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 4:00 لە یاریگەی شەعب دەكرێت و ژمارەیەكی بەرچاو لە هاندەرانی هەولێر بە پاس و هەندێكیان لەسەر ئەركی خۆیان روویان لە بەغدا كردووە بۆ هاندانی تیپەكە.
بەڕێوەچوونی یارییەكە لە كاتێكدایە، یانەی شوڕتە لە پلەی چوارەمە و 22 خاڵی هەیە و هەولێریش بە 18 خاڵ لە پلەی شەشەمە.
یانەی هەولێر دوو رۆژی رابردوو لە بەغدا مەشقی كردووە و خۆی بۆ یارییەكە ئامادە كردووە.
لە پێكهاتەی هەولێردا ئوسامە رەشید گەڕاوەتەوە، دوای ئەوەی بەهۆی پێكانەوە دوو مانگە دابڕاوە، بە گوێرەی زانیارییەكانی 964 كە راگەیاندنی یانەی هەولێر لە بەغداوە دەستی كەوتووە، ئوسامە لە مەشقەكانی دوو رۆژی رابردوو، لە پلانی پێكهاتەی سەرەكی راهێنەر نەبووە، بەڵام بۆی هەیە یاریی بكات و سەمیر بابۆ بیرۆكەی جیاوازی بۆ تیپەكەی هەیە.
ئەوەی لە پێكهاتەی هەولێر كەموكوڕییە، یارینەكردنی هەردوو یاریزانی بەڕازیلی هیلیۆ مۆنتێرۆی بەرگریكار و هیكتۆر ڤیداڵی ناوەڕاستكارن.
هاندەرانی یانەی هەولێر، چاوەڕێن تیپەكەیان ئەمڕۆ سەرەتایەكی باشی لە ساڵی نوێی 2025دا هەبێت و ئەنجامێكی باش بەرامبەر شوڕتە تۆمار بكات، دوای ئەوەی یانەكانی دیكەی كوردستان لە خولی ئەستێرەكانی عێراق، دهۆک و زاخۆ و نەورۆز لە دوو رۆژی رابردوودا هەر لە گەڕی 12، توانیان سەركەوتن بەدەست بهێنن و سەرەتایەكی باش بۆ خۆیان لە ساڵی نوێدا دەستپێبكەن.
ئاماری یارییەکانی نێوانیان
بەپێی ئامارێک، لە ساڵی 2000 بەدواوە تا ئێستا، هەردوو یانەی هەولێر و شوڕتە 31 یارییان بە گشتی بەرامبەر یەكتر كردووە و تێیدا شوڕتە 17 بردنەوە و هەولێر 11 بردنەوەیان تۆمار كردووە، لە 3 یارییشدا یەكسان بوون.
گەورەترین بردنەوەی هەولێر 5-1 بووە لە ناو بەغدا لە ساڵی 2012، گەورەترین بردنەوەی شوڕتەش بە 4-0 گۆڵ بووە لە یارییەكی دۆستانە لە ناو هەولێر لە ساڵی 2019.
یانەی هەولێر کەمپێکی مەشقی لە توركیا ئەنجامدەدات
یانەی هەولێر
"یان دەردەچی یان تێدەچی"
هاندەرانی یانەی هەولێر لە پرسی هەڵبژاردنی یانەكەیان نیگەرانن
خۆیان كاندید كرد
عەبدولخالق مەسعود و تاریق عەبدولڕەحمان دەگەڕێنەوە یانەی هەولێر
كێشەی هەڵبژاردنی یانەی هەولێر
جەلال پەرێشان: با فرمێسكەكانی سەمیر بابۆ ببێتە وانەیەك بۆ بەرپرسان
جامی عێراق