"دەبێ 50٪ـی هەناردەی ئێران لە مەرزەکانی ئێمەوە بێت"

کرماشان دەیەوێ هەناردەی ساڵانەی بۆ هەرێم و عێراق بگەیەنێتە پێنج ملیار دۆلار

964+

شۆڕش قادری

پارێزگاری کرماشان رایگەیاند، لە هەوڵی ئەوەدان 50٪ـی هەموو هەناردەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق لە مەرزەکانی ئەوانەوە ئەنجام بدرێت و ساڵانە بگاتە پێنج ملیار دۆلار.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری مەنوچێهر حەبیبی پارێزگاری کرماشان بڵاویکردووەتەوە، “دەروازە نێودەوڵەتییەکانی پەروێزخان و مونزەرییە و هەروەها مەرزەکانی سومار و شۆشمێ و شیخ سەلە لە پارێزگای کرماشان توانستێکی باشیان بۆ پەرەپێدانی بازرگانیی دەرەکی هەیە و بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، دەبێ هەوڵی زیاتر بدرێت”.

“یەکێک لە ئامانجەکانی پەرەپێدانی بازرگانیی دەرەکی پارێزگاکەمان، گەیشتن بە پشکی 50٪ـی هەناردەی هەمووی ئێرانە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق”، حەبیبی وای وتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ئامارەکان، ساڵانە بایی نزیکەی سێ ملیار دۆلار کاڵای نانەوتی لە مەرزەکانی کرماشانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە و دەبێت لە ساڵانی داهاتوو، ئەو ژمارەیە بگاتە پێنج ملیار دۆلار.

پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بەدرێژی زیاتر لە 371 کیلۆمەتر مەرزی هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە و خاوەنی دوو دەروازەی نێودەوڵەتیی فەرمی پەروێزخان و مونزەرییە و پێنج بازاڕچەی مەرزیی چالاکە.

سێ ملیۆن و 75 هەزار تۆن کاڵا لە کرماشانەوە هاوردەی هەرێم...

سێ ملیۆن و 75 هەزار تۆن کاڵا لە کرماشانەوە هاوردەی هەرێم و عێراق کراوە

چوار بەرپرسی مەرزی پەروێزخان بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیر...

چوار بەرپرسی مەرزی پەروێزخان بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کران

742 هەزار تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی لەڕێی پەروێزخان و مونزەر...

742 هەزار تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی لەڕێی پەروێزخان و مونزەرییەوە هاوردە کراوە