تۆڵەى ئەفسەرێکى سوپاى عێراق کرایەوە

ئۆتۆمبێلێکى چەکدارانى دا*ع*ش کرایە ئامانج

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

کەمێک پێش ئێستا لە ناوچەی زەرگەی سنووری رۆژ ئاوای قەزای خورماتوو لەلایەن دەزگاى ھەواڵگری سەربازی عێراقەوە، ئۆتۆمبێلی چەکدارانى دا*عش* کرایە ئامانج و سەرجەمیان کوژران.

محەمەد عەبدوڵا، بەرپرسى راگەیاندنی پۆلیسی گشتیی خورماتوو بە 964ـی وت، “زانیاریی هەواڵگری هەبووە لەسەر هەبوونى مەفرەزەیەکی چەکدارانی دا*عش* لە سنووری ناوچەی زەرگە، بۆیە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لەلایەن فڕۆکەی F16ـی سوپای عێراقە و بە وردی چاودێرى کران و دوای  دیاریکردنی شوێنی چەکداران و راستەوخۆ بۆردومانی مەفرەزەکەیان کرد و سەرجەم ئەندامانی مەفرەزەکە کوژران”.

لە بارەى ژمارەیانەوە، محەمەد عەبدوڵا باسى لەوەکرد، تا ئێستا بە دیاریکراوى نازانن ژمارەیان چەند بووە، بەڵام چەند رۆژێکە دەزگاى هەواڵگرى چاودێریى چڕى خستوونەتەسەر، ئۆپەراسیۆنەکەى ئەمڕۆش تۆڵەکردنەوەى ئەو ئەفسەرە بووە کە لە چەند رۆژى رابردوو لە سنوورى زنجیرە چیاى حەمرین، لەلایەن چەکدارانى دا*عش*ەوە پێکرا و گیانى بەخشى.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

11 هەزار داعش لەوانەیە هێرش بکەنە سەر موسڵ و تکریت

11 هەزار داعش لەوانەیە هێرش بکەنە سەر موسڵ و تکریت