رێکخەرى تیمى کوردستانى رێکخراوى (CPT)ـى ئەمەریکى وا دەڵێت

ئەو دوو ئۆتۆمبێلەی دوێنێ شەو لە قەزای باتیفا کرانە ئامانج لەلایەن سوپای تورکیاوە بووە 

964+

توانا نەقی

دوێنێ شەو بەهۆی هێرشێکەوە لە قەزای باتیفا دوو ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیەک بە تەواوی تێکشکا ئەمڕۆ رێکخراوی CPT ئەمریکی دەڵێت رووداوەکە بەهۆی هێرشی ئاسمانی فڕۆکەکانی تورکیاوە بووە.

کامەران مەلا عوسمان، رێکخەرى تیمى کوردستانى رێکخراوى (CPT)ـى ئەمەریکى بە 964ـى وت،” لە سنووری قەزای باتیفا بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، زیان بەر دوو ئۆتۆمبێل و خانووی هاووڵاتییەک کەوت.

وتیشی، لە کاتژمێر 10:20 خولەکی دوێنێ شەودا، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا سێ جار بۆردوومانی گوندی ئاڤهێیان لە سنووری قەزای باتیفا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کردووە.

کامەران ئاماژەی بەوەشکرد،  یەکێک لە بۆردوومانەکان راستەوخۆ بۆ حەوشەی ماڵی هاوڵاتی (پیرموس ئوسمان گوللی) بوو ە و لە ئەنجامدا دوو ئۆتۆمبێلی خانەوادەی ئەو هاووڵاتییە و خانووەکەشیان زیانی زۆری بەرکەوتووە.

ئه‌مساڵ 10 گوند به‌هۆى هێرش و بۆردومانى توركیاوه‌ چۆڵ...

ئه‌مساڵ 10 گوند به‌هۆى هێرش و بۆردومانى توركیاوه‌ چۆڵکراون‌