30 کەس بریندارن

لە ئەمریکا شۆفێرێک خۆی کرد بەناو خەڵکدا و 10 کەسی کوشت

964+

ژووری هەواڵ

لە شاری نیوئۆرلێنزی سەربە ویلایەتی لویزیانای ئەمریکا، شۆفێرێک بە بارهەڵگرێکەوە خۆیکرد بەناو قەرەباڵغییەکی ئاهەنگگێڕانی پێشوازی لە ساڵی نوێدا و لە ئەنجامدا، لانیکەم 10 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرۆکی شارەوانیی نیوئۆرلێنز رایگەیاند، هێرشەکە تیرۆرستیی بووە و پۆلیسی شارەکەش دەڵێت، شۆفێرەکە لەژێر کاریگەریی مادە کهولییەکاندا نەبووە و رووداوەکە بە ئەنقەست بووە.
میدیای ئەمریکا لە زاری چەند سەرچاوەیەکی پۆلیسەوە ئاشکرایکردووە، پاش رووداوەکە تۆمەتبار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە.

بەگوێرەی گێڕانەوەی شایەتحاڵەکان کە بۆ میدیاکانی ئەمریکا قسەیان کردووە، شۆفێری بارهەڵگرەکە لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزیوە پاش رووداوەکە و تەقەی کردووە، لە ئەنجامدا دوو پۆلیس بریندار بوون.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە بەردەوامە و بە دوای هۆکاری رووداوەکەدا دەگەڕێن.

دوو رووداوى هاتوچۆ پێنج بریندارى لێکەوتەوە

دوو رووداوى هاتوچۆ پێنج بریندارى لێکەوتەوە