به‌ ته‌قه‌ و مین و به‌فر و هه‌ڵدێران

ساڵى رابردوو نزیكه‌ى 60 كۆڵبه‌ر له‌سه‌ر سنووره‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌پێی ئامارێك له‌ ساڵى رابردوودا نزیكه‌ى 69 كۆڵبه‌ر به‌ هۆكارى جیاواز له‌ سه‌ر سنووره‌كان گیانیان له‌داوه‌، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ ته‌قه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ئێرانه‌.

ئاماره‌كه‌، ماڵپەڕی کۆڵبەرنیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ دەڵێت، لە ساڵی 2024 دا 345 کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان بریندار بوونه‌ و گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌ كۆڵبه‌ره‌كانى لێ رووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه‌ بریتین له‌ رێگەی نێوان پارێزگاکانی ورمێ، سنە و کرماشان.

هۆکارەکانی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونیشیان، تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، بەفربارین و سەرمای زۆر، ته‌قینه‌وه‌ى مین و هه‌ڵدێران لە شاخ و رووداوی دیکەن.

59 کۆڵبەر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 286 کۆڵبەریش بریندار بوون.

به‌پێی ئاماره‌كه‌، به‌راورد به‌ ساڵى 2023، ژماره‌ى ئه‌و كۆڵبه‌رانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رێژه‌ى 15% زیادی كردووه‌.

له‌ساڵى 2023، 259 کەس لەو کۆڵبەرانە لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانیان له‌ده‌ستدابوو یان بریندار بوبوون.

22 کۆڵبەر له‌ خوار تەمەنی 18 ساڵ بوون و یەکێکیان رەقبووەتەوە.

وه‌زیری رۆشنبیری له‌سه‌ر كوژرانى كۆڵبه‌ره‌كه‌ى هه...

وه‌زیری رۆشنبیری له‌سه‌ر كوژرانى كۆڵبه‌ره‌كه‌ى هه‌ورامان هاته‌ده‌نگ

هێزه‌كانی ئێران كۆڵبه‌رێكی كوردیان كوشت

هێزه‌كانی ئێران كۆڵبه‌رێكی كوردیان كوشت