زانیوته‌ پێشتر ناوى هه‌ریر (دیره‌)بووه‌؟

ئه‌مڕۆ پایته‌خته‌كه‌ى میرنشينی سۆران ساڵیادی به‌ناحیه‌بوونیه‌تى

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

هه‌ریر كه‌ پێشتر پایته‌ختى میرنشینى سۆران بووه‌ و ئێستاش قه‌زایه‌، 102 ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر به‌ناحیه‌بوونى.

رۆژى 1.1.1923 لە سەردەمی رژێمی پاشایەتی له‌ عێراق به‌هۆى گرنگی شوێن و بایه‌خه‌ مێژووییه‌كه‌ى كراوه‌ته‌ ناحیه‌ و یه‌كه‌مجار ناوه‌نده‌ کارگێڕییەکەی باتاس بووە، دواتر لە ساڵانی پەنجاکان گواستراوەتەوە بۆ هەریر.

حه‌مید سورچی، نووسه‌ر و دانیشتووى ئه‌م قه‌زایه‌ زانیاری ورد و نه‌بیستراو له‌سه‌ر هه‌ریر به‌ 964 ده‌دات و یه‌كێك له‌و زانیاریانه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێشتر ناوى هه‌ریر (دیره‌) بووه‌ دواتر گۆڕاوه‌ بۆ ئه‌م ناوه‌.

وتیشی “مێژوونووسی بەناوبانگی عێراقی عەبدولڕەزاق ئەلحەسەنی لە ساڵی 1924 له‌باره‌ى باسكردنى یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر ناوى شارەدێی (دیرە) بۆ هه‌ریر به‌كارهێناوه‌”.

باسی له‌وه‌ نه‌كردووه‌ كه‌ ناوى (دیره‌) له‌ چییه‌وه‌ هاتووه‌، به‌ڵام ده‌ڵێت ئەم گوندە جوانە لە باشووری رۆژئاوای مەڵبەندی شارۆچکەی رواندزە 49 کیلۆمەتر لێیه‌وه‌ دوورە، گوندێکە بە باخچە و دارستان دەورە دراوە، دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت بریتین له‌ خانوێکی بچووک، خوێندنگایەک، تیمارخانەیەک و فەرمانگەی پۆستە و برووسکەى لێیه‌.

لە سەدەی شانزەهەم لە سەردەمی قەڵەمڕەوی خانزادی میری سۆران، لە سەروبەندی داگیرکاری ئیمپراتۆری عوسمانییەکان، پایتەختی میرنشینی سۆران بووە و تاوه‌کو ئێستاش شوێنەواری قەڵای خانزاد لەسەر چیای بەنی هەریر ماوە.

ساڵی 2023 ناحیه‌ى هه‌ریر له‌لایه‌ن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە به‌ بڕیارێك له‌ ناحیه‌وه‌ كراوه‌ته‌ قه‌زا و ئێستاش ژمارەی دانیشتوانه‌كه‌ی 40 هەزار كه‌س 54 گوندیش له‌سنووره‌كه‌یدا هه‌یه‌ و خاونى 26 فه‌رمانگه‌ى حكومیشه‌.

له‌ هه‌ریر به‌شێكی قەڵاكەی خانزادى میرى سۆران و میرس...

له‌ هه‌ریر به‌شێكی قەڵاكەی خانزادى میرى سۆران و میرسلێمانی براى رووخاوه‌ 

ئه‌مساڵ له‌ ده‌شتى هه‌ریر و باتاس برنجی سه‌دری بۆند...

ئه‌مساڵ له‌ ده‌شتى هه‌ریر و باتاس برنجی سه‌دری بۆندرا به‌رهه‌م ده‌هێندرێت