بێ زیانى گیانى بوون
شه‌وى رابردوو دوو حاڵه‌تى ئاگركه‌وتنه‌وه له هه‌ولێر روویانداوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شه‌وى رابردوو (سه‌رى ساڵ) دوو رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه له سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ولێر روویانداوه، به‌ڵام بێ زیانى گیانى بوون.
ئه‌م زانیارییه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر شاخه‌وان سه‌عید وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر به ده‌نگ له گروپی واتساپی میدیاكاران بڵاویكردووه‌ته‌وه.
رووداوى یه‌كه‌میان له گه‌ڕه‌كى مناره له كاتژمێر 12:00 شه‌و بووه ، كه ئۆتۆمبێلێك له‌كاتى به‌تاڵكردنى به‌نزین ئاگرى گرتوو و به‌شی پێشه‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه سووتا.
رووداوى دووه‌میشیان دواى كاتژمێر 12:00ـى شه‌و له عه‌نكاوه روویداوه، ئه‌ویش به‌هۆى یارى ئاگرین ژوورى ماڵێك سووتا.
وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى ده‌ڵێت، تیمه‌كانیان گه‌یشتنه هه‌ردوو شوێنى رووداوه‌كه و توانیان هه‌ردوو ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و “بێ زیانى گیانى بوون”.