پلانە ئەلیکترۆنییەکە چی لێهات؟

داهاتی گومرگی عێراق لە سەدا 125 زیادی کردووە

964+
ئەحمەد مستەفا

ده‌سته‌ی‌ گومرگی عێراق ئاشکرایکرد، له‌ ساڵی 2024 داهاتی‌ گومرگی لە عێراق له‌سه‌دا 128 زیادی‌ كردووه‌ و تا کۆتایی ساڵی 2025 لە سەرجەم دەروازەکان، سیستمی ئەلیکترۆنی جێگیر دەکرێ.

ئه‌حمه‌د عه‌گیدی، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌ش له‌ ده‌سته‌ی‌ گشتیی‌ گومرگی عێراق بە ئاژانسی فەڕمی عێراقی وتووە، داهاتی‌ گومرگ له‌ 1.1.2024 تاوەکو 30.11.2024 گه‌یشتووه‌ته‌ ترلیۆنێك و 900 ملیار دینار، له‌كاتێكدا ساڵی‌ 2023 بۆ هه‌مان ماوه‌، داهاتی دەروازەکان 892 ملیار دینار بووه‌.

بە گوێرەی ئەو داتایە بێت، داهاتی‌ گومرگ به‌ ڕێژه‌ی‌ له‌سه‌دا 128 هه‌ڵكشاوه‌، بەڕێوەبەرەکەی گومرگ ئاماژەی بەوەش كردووە، چاكسازیی‌ كارگێڕی و سیستمی ئه‌لكترۆنیی و ئاسانكاری له‌ رێكاره‌كانی‌ گومرگ رۆڵیان هه‌بووه‌ له‌ زیادكردنی داهات.

تا ئێستا سیستمی ئه‌لیكترۆنی و یه‌كگرتوو بۆ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ و ناوه‌نده‌كانی‌ گومرگ جێگیر نه‌كراوه‌، پلانی حكومه‌ت وایه‌ تا كۆتایی‌ ساڵی‌ 2025 ته‌واوی‌ ناوه‌نده‌كان سیستمه‌كه‌یان تێدا جێگیر بكرێت، بەڕێوەبەرەکەی گومرگ ئاماژەی بەوەکردووە، دواتر ده‌به‌سترێن به‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی‌ ده‌وڵه‌ته‌وه‌، له‌ قۆناغی‌ سێیه‌میشدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ و سیستمی گومگریی‌ وڵاتانی‌ دراوسێ په‌یوه‌ست ده‌کرێ.

داهاتى نەوتى عێراق بۆ ئەمساڵ دەگاتە 129 تریلیۆن دینار

داهاتى نەوتى عێراق بۆ ئەمساڵ دەگاتە 129 تریلیۆن دینار

داهاتی یەک ساڵی سلێمانی نزیکەی 900 ملیار دینارە

داهاتی یەک ساڵی سلێمانی نزیکەی 900 ملیار دینارە