سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامه خراپه‌كانی، هەولێر متمانه به راهێنه‌رەکەی دەداتەوە
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
یانه‌ی هه‌ولێر متمانه‌ی به راهێنه‌ر غازی فه‌هد و ستافه‌كه‌ی نوێكرده‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه باش نین و جێگه‌ی ناڕه‌زایین.
یانه‌ی هه‌ولێر لە کۆبوونەوەیه‌كدا، كه ئێواره‌ی شه‌ممه ئه‌نجامیدا، متمانەی تەواوی خۆیان بۆ راهێنه‌ر غازی فەهد و ستافی یاریده‌ده‌ری لە خولی نایابی عێراق نوێکردەوە.
یانه‌كه به‌م هه‌نگاوه‌ی، هموو ئەو دەنگۆیانەیان ره‌تكرده‌وه، كه باسیان له ئه‌گه‌ری دوورخستنه‌وه‌ی فه‌هد ده‌كرد.
دەستەی کارگێڕی یانەی هه‌ولێر، وه‌ك له سۆشیال میدیای یانه‌كه بڵاویانكردووه‌ته‌وه، پێیانوایە غازی فەهد و ستافەکەی لە توانایاندا هەیە ئاستی یانەکە بەرەو پێش ببەن و ئەو ئاست و ئەنجامانەی، کە بەدەستهاتوون، بەرەو باشتری ببەن و تیپەکە بگەیەننەوە بەو شوێنەی کە شایستەی ناو و ناونیشانی هەولێره له خولی عێراقدا.
غازی فه‌هد ئه‌م وه‌رزه دوای دوورخستنه‌وه‌ی راهێنه‌ر نزار مه‌حرووس، مه‌شقی یانه‌ی هه‌ولێری وه‌رگرت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ستافه‌كه‌یدا تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه به‌ره‌و باشتر ببه‌ن، به جۆرێك ئێستا یانه‌ی هه‌ولێر له پله‌ی 17ی ریزبه‌ندی خولی عێراقه و ته‌نیا 13 خاڵی هه‌یه.
یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌مه جاری دووه‌مه متمانه به غازی فه‌هد ده‌داته‌وه، پێشتریش له 27ـی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو به به‌یاننامه‌یه‌ك پشتگیریی خۆیان بۆ راهێنه‌ره‌كه و ستافه‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه.
له ستافی مه‌شقی یانه‌ی هه‌ولێردا، هه‌ریه‌كه له عه‌بدولقادر حوسێن، مونیر جابر و ئه‌حمه‌د موناجید یاریده‌ده‌ری غازی فههدن.
فه‌هد، كه ته‌مه‌نی 48 ساڵه، له 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2022 مه‌شقی تیپه‌كه‌ی به فه‌رمی وه‌رگرت، له 11 یاریی رابردوودا سه‌رپه‌رشتیی تیپه‌كه‌ی كردووه، تێیدا 3 بردنه‌وه، 4 یه‌كسانبوون و 4 دۆڕانی هه‌یه.