بەهۆی سەری ساڵەوە

کەرکوک پێنجشەممەشی کرد بە پشوو 

964+

توانا نەقی

پێشتر لەلایەن حکومەتی عێراقەوە سەبارەت بە پشووەکانی سەری ساڵ دەسەڵات درا بە پارێزگاکان، ئەمڕۆ پارێزگای کەرکوک بڕیاریدا کە رۆژی پێنجشەممە واتە 2.1.2025 پشووی فەرمی بێت لە دامودەزگا حکومیەکان.

پارێزگای کەرکوک بڵاویکردەوە، دوای پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە هاوڵاتیان بڕیاریانداوە ئەوانیش رۆژی پێنجشەممە بکەن بە پشوو.

لە هەندێک لە پارێزگاکانی عێراق رۆژی پێنجشەممە داوامی فەرمی دەبێت و بەشێکی دیکەیان بە پێی ئەو دەسەڵاتەی پێیاندراوە کردوویانەتە پشوو.

هەرچی حکەمەتی هەرێمی کوردستانە هەر زوو بڕیاریدا کە بەهۆی پشووەکانەوە تاوەکو رۆژی یەکشەممە 5.1.2024 پشووی فەرمی بێت لە دامودەزگاکان.

پارێزگای نەینەواش كردی بە پشووی فەرمی

پارێزگای نەینەواش كردی بە پشووی فەرمی