خەڵکی رۆژئاوایە

بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە کرێکارێک لە سنووری ئامێدی بریندار بوو

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

لە گوندی سەرگەلێ بەهۆی تۆپبارانی تورکیا و هێرشەکانیان بۆ سەر ‌هێزەکانی پارتی ک*رێک*ارانی کوردستانەوە، کرێکارێکی کارگەی کۆنکیرت و قیر بریندار بوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.12.31، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنووری قەزای ئامێدی بە 964ـی وت، کەمێک پێش ئێستا لە گوندی سەرگەلێ لە سنووری قەزای ئامێدی، بەهۆی تۆپباران و شەڕی نێوان تورکیا و پە*کە*کە، کرێکارێکی کارگەی کۆنکیرت و قێر بریندار بوو.

وتیشی، بریندارەکە کوردی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و رەوانەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئامێدی کرا و چارەسەری بۆ دەکرێت .

باس لەوەش کرد، کرێکارەکە پیشەی “شێف و پاسەوانە” لە کارگەکە و تەمەنی نێوان 25 بۆ 27 ساڵە و خێزانداریشە .

مەسعود بۆتی، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی ئامێدی لە بارەی بریندارەکە بە 964ی وت، کرێکارەکە کوردی رۆژئاوایە و تەمەنی 35 ساڵە و ئێستا چارەسەری وەردەگرێت، ساچمەیەک بەر پێی چەپی کەوتەوە.

چەند رۆژێکە لە سنووری قەزای ئامێدی بە بەردەوامی شەڕەتەقە و تۆپبارانکردن هەیە.

پێداچوونەوە؛ ئەرسەلان عەبدوڵا

تۆپباران بوو بەهۆی گیان لەدەستدانی خوشک و برایەک

تۆپباران بوو بەهۆی گیان لەدەستدانی خوشک و برایەک