گرافیک؛ 964+
هه‌ڵه‌بجه و دوو ئیداره‌شی له‌گه‌ڵدایه
داهاتی یەک ساڵی سلێمانی نزیکەی 900 ملیار دینارە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تا ئه‌مڕۆ 31.12.2024 داهاتى سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ى راپه‌ڕین و گه‌رمیان له ماوه‌ى یه‌ك ساڵدا نزیكه‌ى 900 ملیار دینار بووه و زۆرترین ئه‌م داهاته‌ش بە شێوەی نەختینە وه‌رگیراوه.
بەپێی داتاكانی ماڵپه‌ری شەفافییەت، داهاتی ئه‌مساڵى ئه‌م پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆیانه به‌راورد به ساڵى 2023، كه‌متره، چونكه داهاتى پارساڵ زیاتر لە یه‌ك تریلیۆن دینار بووە.
رۆژی 15.12.2022، له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی له رێگه‌ى ماڵپه‌رێكه‌وه به‌ناوى شه‌فافییه‌ت جێبه‌جێكرا.
داهاته‌كه‌ى ئه‌مساڵ، هی گەنجینەكانی یه‌ک، دوو، چەمچەماڵ، گەرمیان، هەڵەبجە و راپەڕینه، كه كۆى گشتییه‌كه‌ى بریتییە لە 897 ملیار و 403 ملیۆن و 982 هەزار و 809 دیناره.
داهاته‌كه بە شێوەی نەختینە به رێژەی 84٪ و به شێوازى چەك 11٪ و مقاسەش 5٪ وه‌رگیراوه.
داهاتی ساڵی پار، بریتی بووە لە یه‌ك تریلیۆن و 173 ملیار و 618 ملیۆن و 353 هەزار و 315 دینار، بەراورد بە داهاتى ئه‌مساڵ 310 ملیار دینارى زیاتر بووە.