شانیا حەمید وادەڵێت
“کات بگەڕێتەوە بەشداری ناکەم و خۆم گۆرانی دەڵێم”
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
شانیا وازی لە گۆرانی وتن نەهێناوە و نیازی فیلمی هەیە و دەشڵێت، جێی خۆی لە گۆرانی خاو و خێراشدا کردووەتەوە.
شانیا حەمید یەکێک بوو لە بەشداربووانی پڕۆگرامی خۆشترین دەنگ کە لەناو سۆشیال میدیا دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو، لە لیدوانێکی تایبەت بۆ 964 وتی، “وازم لە گۆرانی وتن نەهێناوە و جارێ سەرقاڵی خوێندنم لە بواری فیلم، بەڵام کات بگەڕێتەوە بەشداری ئەو بەرنامەیە ناکەم و پێم باشترە خۆم سەربەخۆ گۆرانی بڵێم و دەرکەوم”.
دەربارەی ئەو رەخنانەی رووبەرووی بوویەوە لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وتی، بێگومان هیچ خانمێک پێی خۆشنیە، بەڵام کە دەروونێکی جوانت لە خۆتدا دۆزیەوە ئەو رەخنە روخێنەرانە گرنگ نین.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح