"به‌ مه‌رج و به‌ڵێننامه‌شیان لێوه‌رده‌گیرێت"

75% ـى‌ ده‌ستى كارى ناوخۆ له‌ پڕۆژه‌ گه‌شتیارییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم ده‌ستى به‌ جێبه‌جێكردنى ئه‌و بڕیاره‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كردووه‌، كه رێژه‌ى 75% ده‌ستى كارى ناوخۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ جیاوازه‌كان دابندرێت، وته‌بێژى ده‌سته‌ش ده‌ڵێت، مه‌رج له‌سه‌ر خاوه‌ن پڕۆژه‌كان ده‌سه‌پێنن بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه‌.

بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، له‌ ژێر ناوى به‌كارخستنى ده‌ستى كارى ناوخۆیی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان له‌ ساڵى 2023 ده‌رچووه‌.

ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید، وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم به‌ 964 له‌ده‌سته‌كه‌یان ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ستیان به‌ جێبه‌جێكردنى ئه‌م بڕیاره‌ كردووه‌ و له‌گه‌ڵ ده‌ركردنى مۆڵه‌ت و نوێكردنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى پڕۆژه‌ گه‌شتیارییه‌كان وه‌كو مه‌رج به‌سه‌ر خاوه‌ن پڕۆژه‌كان ده‌سه‌پێنین و به‌ڵێننامه‌شیان پێ پڕده‌كه‌ینه‌وه‌.

وتیشی “به‌پێی به‌دواداچون و چاودێریكرنمان ئه‌م بڕیاره‌ له‌ سێكته‌رى گه‌شتياری جێبه‌جێكراوه‌”.

ژماره‌یه‌كى دیاریكراو له‌ده‌سته‌كه‌ نییه‌ بۆ سوودمه‌ندبووانى ده‌ستى كارى ناوخۆ كه‌ له‌ پڕۆژه‌ گه‌شتیارییه‌كان به‌هۆى ئه‌م بڕیاره‌وه‌ كه‌وتبنه‌ سه‌ركار، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى نوێكردنه‌وه‌ى مۆڵه‌ت و ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى نوێ، كاتی دیاریكراوى نییه‌ و وته‌بێژیش ده‌ڵێت “جێبه‌جێكردنه‌كه‌ى ھەنگاو و کاتی زیاتری پێویستە”.

له‌ هه‌ولێر تیمی هه‌ڵبژارده‌ى

له‌ هه‌ولێر تیمی هه‌ڵبژارده‌ى "شێف"ـه‌كانى عێراق هه‌ڵده‌بژێردرێت

میسر و هەرێمی کوردستان كار له‌سه‌ر به‌هێزكردنى په‌ی...

میسر و هەرێمی کوردستان كار له‌سه‌ر به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌ گەشتیارییەکان دەكەن