پێشمه‌رگه‌یه و كرێچیشه
خۆبه‌خشانى چه‌مچه‌ماڵ هاوكاریان بۆ خاوه‌ن ئۆتۆمبێله سووتاوه‌كه كۆكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يەکشەممە 29.12.2024 له ناوچه‌ى پیشه‌سازیی قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ ئۆتۆمبێلێك سووتا، كۆمه‌ڵێك گه‌نجى ئه‌م قه‌زایه‌ش كه رووداوه‌كه‌یان بینى، له‌سه‌ر رێگا سه‌ره‌كییه‌كه‌ى به‌رده‌م ناوچه‌ى پیشه‌سازی ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ى هاوكاری كرد بۆ خاوه‌نى ئۆتۆمبێله‌كه.
سه‌ردار محه‌مه‌د، رۆژنامه‌نووس و یه‌كێك له‌و گه‌نجه خۆبه‌خشانه به 964ـى وت، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك گه‌نج ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارى بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى كردووه.
وتیشی “خاوه‌نى ئۆتۆمبێله‌كه پێشمه‌رگه‌یه و كرێچیشه بۆیه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌مان بۆ كرد”.
وتیشی، كێشه‌یه‌ك له ئۆتۆمبێله‌كه‌ى ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه هه‌بووه، بردوویه‌تییه لاى فیته‌رێك بۆى چاكبكاته‌وه به‌ڵام له‌كاتى كاركردن تێیدا ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه به‌شێكى زۆرى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى سووتا.
سه‌ردار ده‌ڵێت، تا دره‌نگانى ئێواره خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ى هاوكاریی بوون له‌سه‌ر شه‌قام و پاره‌یه‌كی باشی بۆ كۆكراوه‌ته‌وه.