لە شەوى رابردووەوە لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە

گەنجێکى سلێمانى لە دوێنێوە بێ سۆراغە

964+

وریا فەتاح

گەنجێکى شارى سلێمانى لە دوێنێوە لە ماڵ دەرچووەوە نەگەڕاوەتەوە، کەسوکارەکەشى لە 964ـەوە داواى بەهاناوەچوون دەکەن بۆ دۆزینەوەى.

گەنجەکە ونبووەکە ناوى ئارە ئیدریس ساڵحە.

هەردى ئازاد، خاڵى ئەو گەنجەیە و بۆ 964 قسەى کرد و وتى،”لە دوێنێ شەوەوە کوڕەکەیان رۆشتووەتە دەرەوە و تائێستا نەگەڕاوەتەوە و چارەنووسى نادیارە”.

“گەنجەکە تەمەنى 18 بۆ 20 ساڵە و پۆلى 12ـى زانستییە”، خاڵى واى وت.

باسى لەوەشکرد، کوڕەکەیان هیچ کێشەیەکى نەبووە لە ماڵەوە، بەڵام لەو کاتەوەى رۆشتووەتە دەرەوە تەلەفونى داخراوە و هیچ لە هاوڕێکانیشى سۆراغى نازانن، هەرچەند پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکانیان ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ سۆراغێکى دەرنەکەوتووە.

خاڵى ئەو گەنجە لە رێگەى 964ـەوە داواى هاوکارى دەکات و دەڵێت، هەرکەسێک زانیارى لەبارەوە دەزانێت لە رێگەى ئەم ژمارە مۆبایلەوە (07702206692)، ئاگاداریان بکاتەوە.

وێنەى گەنجەکە لەسەر رەزامەندى کەسوکارەکەى بڵاوکراوەتەوە.

ئەو هاوڵاتییەى ئاکرێ هەفتەیەک بوو بێ سۆراغ بوو، دۆزرای...

ئەو هاوڵاتییەى ئاکرێ هەفتەیەک بوو بێ سۆراغ بوو، دۆزرایەوە