لە سنووری شارباژێر
چوار کەس دوو بزنە کێوییان راوکرد؛ فریای خواردنیان نەکەوتن و دەستگیر کران
964+
شۆڕش قادری
لە سنووری شارباژێر، چوار کەس دوو بزنە کێویان راوکرد و پارچە پارچەیان کردن، بەڵام فریای خواردنیان نەکەوتن و دەستگیر کران.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، لە نزیک گوندی گەڵاڵەی سەربە قەزای ماوەت، چوار کەس دوو بزنە کێویان راو کردووە، سەریان بڕێون و گۆشتەکانیان پارچە پارچە کردوون و ئامادە کراون بۆ خواردن، بەڵام فریای خواردنیان نەکەوتوون، لەناکاو مەفرەزەکانی ئاسایش گەیشتوونەتە سەریان و دەستگیریان کردوون و رادەستی پۆلیسی دارستانی ماوەتـیان کردوون.
هاوکات دەستیشگیراوە بەسەر تاپڕێک و شەش فیشەکی تاپڕ و 42 فیشەکی قەناس، لەگەڵ دووربینێک و دوو کیسە خەو.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەشڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە ڕێکخراوە و بەبڕیاری دادوەر هەر چوار کەسەکە بەندکراون تا رێکاری یاساییان لە دژ دەگیرێتەبەر.