هەناسەیەکی پاک پێناسی ماراسۆنەکەیە

یەکەمی ماراسۆنەکەی هەولێر خەڵکی ئیلامە

964+

دەشتی عارف – هەولێر

لە ژێر دروشمی هەناسەیەکی پاک، ئەمڕۆ هەینی 27.12.2024،  پێشبڕكێیەکی ماراسۆن  لە هەولێر بەڕێوەچوو، كە لەلایەن رێكخراوی ئەربیل ماراسۆن رێكخرابوو.

یەکەمی ماراسۆنەکە کە گەنجێکی خەڵکی ئیلام بوو قسەی بۆ 964 کرد و وتی، هەولێر زۆرباشە و ماراسۆنەکەش زۆر باش بەڕێوەچوو و کۆمەڵێک قارەمانی تێدابوو.

راكردنەكە لە پێش پاركی سامی عەبدولڕەحمان تا رێگای موسڵ بوو، نزیکەی 500 کەس بەشداری ماراسۆنەکەیان کردبوو، بەشداربووەکان بە درێژایی 21 كیلۆمەتر رایانکرد.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

 هەولێر بۆ

 هەولێر بۆ "پاكڕاگرتنی ژینگە" ماراسۆن رێكدەخات