دیمەنێک جەنجاڵی دروست کردووە

ئەحمەد شەرع “دەمانچەی پێ بووە” کاتێک لەگەڵ شاندە عێراقییەکە کۆبوەتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

جەنجاڵی و قسە و قسەڵۆک دروست بووە، دوای ئەوەی ئەحمەد شەرع کەسی یەکەمی سەربازی و ئیدارەی نوێی سوریا، وا دەردەکەوێ دەمانچەیەک لە ژێر چاکەتەکەیدا بێت، کاتێک لەگەڵ شاندە عێراقییەکە کۆبووەتەوە.

ئەبو محەمەد جۆلانی “ئەحمەد شەرع” فەرماندەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان و کەسی یەکەمی ئیدارەی سوریا، رۆژی پێنجشەممە لەگەڵ شاندێکی عێراقی کۆبووەوە، لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا دیمەنی پێشوازی شاندە عێراقییەکە لەلایەن شەرع کاردانەوەی دروست کردووە، زۆرینە دیمەنی بەرزبوونەوەی چاکەتی ئەحمەد شەرع-یان بینیوە، کە وا دەردەکەوێ دەمانچەیەکی لە پشتیدا هەڵگرتبێ.

دیمەنەکە کاتێک روون دەردەکەوێ، کە دەستگرتنی ئەحمەد شەرع لەگەڵ سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق، حەمید شەتری، لە کۆشکی گەل لە دیمەشق ئەنجامدەدرێ، وادیارە دەمانچەیەکی لەژێر چاکەتەکەیدا هەڵگرتووە.

ئەو گرتە ڤیدیۆییە پرسیاری وروژاند کە بۆچی شەرع دەمانچەی هەڵگرتووە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسێکی فەرمی، ئەوەش وەک بەشێک لە کۆبوونەوە زۆر و زەبەندەکانی شەرع لەگەڵ شاندە بیانییەکان، کە لە دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە 8ی کانوونی دووەمەوە ئەنجامیان دەدا.

هەندێک لە بۆچوونەکان، بە ئاستی تا رادەیەک و لەبەرچاوگرتنی دۆخی سوریا و رۆڵی ئەحمەد شەرع بە ئاسایی دەیبینن، بەڵام هەندێک لە چالاکوانان پرسیاریان کردووە، کە بۆچی ئەحمەد شەرع لەم کۆبوونەوە تایبەتەدا دەمانچەی هەڵگرتووە نەک لە کۆبوونەوەکانی تر.

"کەسایەتی باڵای رژێمی ئەسەد لە تەرتووس دەستگیرکران"

ئاوارەکانی سوریا لە بەردەم زستانێکی سەخت و لافاودان

ئاوارەکانی سوریا لە بەردەم زستانێکی سەخت و لافاودان

ئەگەرێکی بەهێز هەیە هەموو هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای ک...

ئەگەرێکی بەهێز هەیە هەموو هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان پێکەوە بچنە دیمەشق

شەرع و فیدان کۆبوونەوە

شەرع و فیدان کۆبوونەوە