زستانێکی سەخت چاوەڕێی ئاوارە سورییەکانە _ وێنە: ئاژانسەکان
نەتەوە یەگکرتووەکان وا دەڵێت
ئاوارەکانی سوریا لە بەردەم زستانێکی سەخت و لافاودان
964+
ئەحمەد مستەفا
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، نزیکەی 730 هەزار کەس کە لە ناو خێمەدا و لە کەمپەکانی ئاوارەکانی باکووری رۆژئاوای سوریا دەژین، لە زستانی ئەمساڵدا بەدەست بارودۆخێکی سەختەوە دەناڵێنن، لەنێویاندا لافاو.
نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان (OCHA) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، زیاتر لە 200 خێمەی خێزانی لە کەمپەکانی ئیدلب و گوندەکانی باکووری حەلەب زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی لافاوێکەوە کە لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ لە 23ی کانوونی دووەمدا دروستبووە.
نوسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، لە سەرەتای ساڵی 2024-ەوە لافاو و بای بەهێز زیاتر لە هەشت هەزار و 800 چادری خێزانی لەناوبردووە، لەنێویاندا نزیکەی دوو هەزار چادر کە بەتەواوی لەناوچوون، لە 260 کەمپدا تۆمار کراوە.
ئاوارەبووەکانی سوریا چەند جۆرێکن، ئەو ئاوارانەی لەئەنجامی بۆردومانی سوپای تورکیا ماڵ و حاڵیان بەجێهیشتووە، ئەو ئاوارانەی لە جەنگی ناوخۆیی و ئەو ئاوارانەی کە بەهۆی هێرشی ئەم دواییەی دەستەی تەحریر شام بۆ رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد ئەنجامیاندا، پۆڵێن کراون.