ترێندی هەفتە

کریسمس و سەری ساڵە، دنیا بووەتە ئاهەنگ و گۆرانی و کلیپی نوێ

964+

پەری ساڵح

ترێندی هەفتەی کۆتایی ساڵ پر هەواڵی هونەری و کلیپی نوێیە، مایکی 964یش هونەرمەندانی جیڵی ئاڵتونی بەسەرکردووەتەوە و ئازار و مەینەتییەکانی ژنانیش لە شەقامەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەولێر نمایشکرا.

خانمە هونەرمەند ئاڤان جەمال، کە یەکێکە لە دەنگ و یادگارییەکانی جیلی ئاڵتونی، بەهۆی کاری حکومییەوە لە هونەر دوورکەوتووەتەوە و نیازی گەڕانەوەشی نییە و دەشڵێت، حەزم بە لایڤ موزیک نییە.

هونەرمەند حەمە عەلی خان ناسراو بە کەسایەتی مولازم موحسین لە درامای گەردەلول، تا دوا چرکەی ژیانی واز لە کاری هونەری ناهێنێت و دەشڵێت، هیچ وەسیەتێکم بۆ دوای مردنم نییە، نۆ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی حاجی مەکی تێپەڕی و لە سلێمانیش یادی کرایەوە، کچە تاقانەکەی حاجی مەکی لە رێگای مایکی 964 گلەیی گەیاندە هونەرمەندان.

لەولاشەوە بانە شیروان و تەها قادر و نەریمان بابان کلیپی نوێیان بڵاوکردەوە، لە زاخۆش شاییەکەی کریسمس دەستیپێکردووە و 11 شەو دەخایەنێت.

هەواکەی ساردە و ترێندی هەفتە گەرمە

هەواکەی ساردە و ترێندی هەفتە گەرمە