ئاگادارییەک بۆ دانیشتووانى پشدەر
لەتکە نۆکى بایەعى مێشولە لێیداوە وەریمەگرن
964+
وریا فەتاح
دواى ئەوەى ئەمڕۆ بەشەخۆراکى ئەم مانگە گەیشتە پشدەر، هاوڵاتیان ناڕەزایەتیان دەربڕى لە لەتکە نۆکەکە و دەڵێن، مێشولە لێیداوە و کەڵکى خواردنى نییە، قایمقامییەتیش ئاگاداریان دەکاتەوە کە وەرى نەگرن.
بەشی خۆراکی قایمقامیەتی قەزای پشدەرەوە بڵاوى کردەوە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەردوو ماددەی خۆراکی دۆشاوی تەماتە و لەتکە نۆک (لەپە نۆک)گەیشتە ناو شاری قەڵادزێ دەرکەوت لەتکە نۆکەکە مێشولە لێی داوە بۆیە هەماهەنگی و گفتوگۆکردن لە نێوان قایمقامیەتی قەزای پشدەر و بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی دەستیپێکرد بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو.
“قایمقامییەتى پشدەر و بەڕێوەبەرایەتیى خۆراکى سلێمانى بڕیاریانداوە لەتکە نۆکەکە دابەش نەکرێت”، لە راگەیەندراوەکەدا وا باسکراوە.
جەختیش لەوە کراوەتەوە، هەموو ئەو فەردە نۆکانەی مێشولە چووەتە ناو گونییەکانەوە بە هیچ شێوەیەک دابەش نەکرێت، بۆ ئەوەی سبەینێ، بگەڕێندرێنەوە بۆ سلێمانی.
داواش لە بریکارەکان کراوە، بەه یچ شێوەیەک لەتکە نۆکەکە دابەش نەکەن، تا چارەسەرێکى بۆ دەدۆزنەوە، وەک دەشڵێت، ئەو بڕیارەمان بۆ پاراستنى تەندروستیى هاوڵاتیان داوە”.