بەرگری شارستانی هەولێر لە ئامادەباشیدایە

300 کەس ئامادەن و مێکزەمینییە بچوکەکانیشیان پێیە

964+

ژوولی عەدنان

تیمەکانی بەرگریی شارستانیی لە هەولێر بە 30 تیمی گەڕۆک و جێگیر بەسەر شارەکە دابەشبوون و ئۆتۆمبێلە ئاگرکوژێنەوە تازەکانیشان پێ دەبێت.

هەموو بنکەکان 300 کەس ئێشکگر دەبن تیایدا لە 24 کاتژمێردا،  دوو هۆبەی رزگارکردنیش ئامادەن بۆ فریاکەوتنی هاوڵاتیان لەکاتی رووداوی گەورە.

شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، ”تیمەکانمان لە ئامادەباشیدان بۆ خزمەتکدن و بەهاناوەچوونی هاوڵاتیان لە هەر رووداویکی نەخوازراو، 30 تیمی گەڕۆک و جێگیرمان داناوە لە شوێنی جیا جیا”.

وتیشی ” دوو هۆبەی رزگارکردنیان هەیە کە هەر یەکەیان لە 10 کەس پێکدێت، ئەمانە کەسانی پسپۆڕن بە رزگارکردن لە کاتی رووداوی نەخوازراوی قورس”.

باسی لەوەشکرد کە بە سێ شفتی جیا ئێشکگری دەکەن و هاوڵاتیان لەکاتی پێویست و روداوی نەخوازراو پەیوەندییان پێوەبکەن.

”مێکزەمینییە بچووکە تازەکانمان پێدەبێت و دەتوانین بە کۆڵانی تەسک و قەیسەری و ناوبەڕدا بەئاسانی بگەینە هاوڵاتیان” شاخەوان سەعید وای وت.

چەند رۆژێک پێش ئێستا 50 مەکزەمینی بچووکی ئاگرکوژێنەوە بەسەر تەواوی بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی کوردستان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دابەشکرا.

بوتڵێکی غاز ئاگری لە ماڵێک بەردا

بوتڵێکی غاز ئاگری لە ماڵێک بەردا

لە رووداوێکى ئاگرکەوتنەوەدا ئۆتۆمبێلێک سووتا

لە رووداوێکى ئاگرکەوتنەوەدا ئۆتۆمبێلێک سووتا