بێریڤان سەربەست وادەڵێت
“نەخۆشبووم بۆیە دەنگ و رەنگم نەبوو”
+964
دیلان محەمەد
بێریڤان سەربەست دەبێتەوە میوانی ماڵەکانتان و ئامۆژگاری کچانیش دەکات زوو شوو بکەن و دەشڵێت، هاوسەرگیری نەکردنی من قسمەت و نسیبە.
ماوەیەکە لە هیچ کارێکی هونەری بێریڤان سەربەست دەرنەکەوتووە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، نەمویست هەواڵی نەخۆشکەوتنم بڵاوبکەمەوە، ئەمە هۆکاری ونبوونم بوو، پڕۆژەی نوێم بەدەستەوە لە فیلم و دراما و بەمزوانە دەبمەوە میوانی ماڵەکانتان”
بێریڤان سەربەست ژیانی هاوسەرگیری پێکنەهێناوە، ئامۆژگاری کچان دەکات لە تەمەنی 20 ساڵی بەدواوە هاوسەرگیری بکەن تا منداڵەکانیان لەگەڵ خۆیان گەورە بن و هاوڕێ بن.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح