14 ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى ساز و ئاماده‌ن

ئه‌نجومه‌نى‌ شاره‌وانییه‌كانى ئیداره‌ى راپه‌ڕین خۆیان نوێكرده‌وه‌ له‌ ساڵى نوێ ده‌ستبه‌كار ده‌بن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین ته‌واوى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانییه‌كان نوێكرانه‌وه‌ كه‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ چوار ساڵه‌ له‌رێگه‌ى هه‌ڵبژاردن دروستكرابوون و زياتر لە ساڵێکیسي هەڵوەشاونەتەوە، به‌ڵام به ‌بڕیارێكى ئه‌نحومه‌نى وه‌زیران بۆ ساڵى نوێ، نوێكرانه‌وه‌.

نوێكردنه‌وه‌ى ئه‌مجاره‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كان له ‌سنوورى هه‌ر شاره‌وانییه‌ك، كه‌سی یه‌كه‌مى فه‌رمانگه‌كان كراونه‌ته‌ ئه‌ندام و سه‌رۆكى شاره‌وانییه‌كه‌ش بووەته‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن.

حه‌سه‌ن زرار، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى چوارقوڕنه‌ به‌ 964ـى راگه‌یاند، یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌ نوێیه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌بردووه‌ و له‌ ساڵى نوێدا به‌شێوه‌یه‌كی كردارى ده‌ستبه‌كار ده‌بن.

وتیشی “نوێكردنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانییه‌كان له‌ته‌واوى سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕینه‌ كه‌ 14 شاره‌وانى ده‌گرێته‌وه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ماوه‌ى ساڵێكه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌ بڕیارى نوێكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه‌ ده‌رچووه‌، چونكه‌ ئه‌نجومه‌نه‌كانى پێشتر هه‌ڵوه‌شابوونه‌وه‌.

"هه‌ر جوتیار و کاسبکارێک زه‌ویه‌كه‌ى به‌ر دابه‌شكردن بكه‌وێت قه‌ره‌بووده‌كرێته‌وه"‌