پۆلیس لە کۆڵانەکان دادەنێت
پارێزگای هەولێر هیچ ئاهەنگێکی بۆ سەری ساڵ نییە
964+
ژوولی عەدنان
لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە بۆ ئەمساڵ بڕیاری سازدانی هیچ ئاهەنگێکیان نییە و ئەوەی هەیە کەرتی تایبەت دەیکات.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بڵاویکردووەتە ئێوارەی ئەمڕۆ 25.12.2024 کاتژمێر 7:00 لە بەردەم پارکی شار ”گەورەترین فێستیڤاڵی خێزانی سازدەکرێت”.
سابیر حوسێن، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بۆ 964 وتی، ”بە شێوەیەکی فەرمی هیچ جۆرە ئاهەنگێک لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە سەرپەرشتی ناکرێت، تەنیا ئەوەی ئەمڕۆیە، کە لە باخی شار دەکرێت و پارێزگاری هەولێر خۆی ئامادە دەبێت”.
باسی لەوەش کرد، ئەوان کۆبوونەوەیان بە تایبەت لەگەڵ پۆلیس و ئاسایشەوە کردووە و سەبارەت بە پاراستنی ئاسایش و ماڵ و مۆڵکی خەڵکەوە قسەیان کردووە.
وتیشی، ”هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە بە دڵنیایی بچن ئاهەنگی خۆیان بکەن و لە هیچ نەترسن”.
”کۆڵان بە کۆڵان پۆلیس دادەنرێت” سابیر حوسێن وای وت.