تیمەکانی کارەبا لە ئەرکدان

کێشەیەکی نادیار روویداوە؛ دوزخورماتوو رووناکی کارەبای تێدا نییە

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

بەهۆی کێشەیەک لە وێستگەی دابەشکردنی کارەبای دوزخورماتوو، لە کاتژمێر 12:00ـی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە، کارەبای نیشتمانی تەواوی قەزای دوزخورماتوو بچڕاوە.

کێشەکە سەرەتا لە گەڕەکێک بوو، بەڵام چارەسەر نەبوونی وایکرد کارەبای تەواوی قەزاکەی بۆ بکوژێنرێتەوە.

ئەمشەو 24.12.024، فازڵ عەباس ئیماملی، بەڕێوەبەری بەشی کارەبای دوزخورماتوو بە 964ـی وت، “ماوەی دوو رۆژە بەهۆی لەکار کەوتنی ئامێرێكی ناو وێستگەی بەشی کارەبای گەڕەکی کۆماری، کارەبای گەڕەکەکە بچڕابوو  ئەو گەڕەکەکەش بێ کارە مابوونەوە”.

زیاتر باسی کرد، “بۆیە دوای هەوڵدانێکی زۆر نەتوانراوە، کێشەکە چارەسەر بکەن، ئەمڕۆ تیمێک لە تکریتەوە گەشتوونەتە قەزاکە بۆ چاککردنی ئەو کێشە و ناچار بووین کارەبای تەواوی قەزاکە لە پارێزگای کەرکوکەوە بکوژێنینەوە، بۆ ئەوەی بتوانین بەزوویی کێشە سەرەکییەکە بدۆینەوە و چارەسەری بکەین”.

لەکاتژمێر 12:00ـی ئەمڕۆوە تیمەکە سەرقاڵی چاککردنی ئەو کێشەیەن و تاوەکو ئێستا چارەسەر نەبووە، ئەو بەڕێوەبەرەی بەشی کارەبای دوزخورماتوو وتی، “هاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە کە پاش  کاتژمێر 12:00ـی ئەمشەو چارەسەری کێشەکە دەکەن و کارەبایان بۆ دەگەڕێندرێتەوە”.

لە زۆرینەی گەڕەکەکانی دوزخورماتوو جگە لەوەی کارەبای نیشتمانی نیە، موەلیدە ئەهلیەکانیش بە بیانووی ئەوەی کە کاتژمێرێکی زۆر کاریان کردووە، موەلیدەکانیان بۆ سیانە و پشوودان پێیان کوژاندووەتەوە، ئەمەش وایکردووە گەڕەکەکانی دوزخورماتوو هاوشێوەی تاریکستانی لێ بێت و رووناکی کارەبای تێدا نەماوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

پۆلیس و تەندروستی دوزخورماتوو سەردانی قوتابیان دەکەن

پۆلیس و تەندروستی دوزخورماتوو سەردانی قوتابیان دەکەن

کۆلیژی پەروەردەی دوزخورماتوو فیستیڤاڵێکی کولتووری سا...

کۆلیژی پەروەردەی دوزخورماتوو فیستیڤاڵێکی کولتووری سازکرد