لە منبج
تەقینەوەیەک روویدا؛ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون
964+
شۆڕش قادری
لە شاری منبج تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.
ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز بڵاویکردووەتەوە، “لە گەڕەکی بەریدـی شاری منبج تەقینەوەیەک لەلایەن گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا روویداوە و لە تەقینەوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش برینداربوون”.
ئاماژە بەوەشکراوە، تەقینەوەکە لەڕێی بۆمبێکی لێکاو بە ئۆتۆمبێلێکەوە روویداوە.
دوای رووخانی رژێمی سوریا لە 8.12.2024 شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزە کوردییەکان و گروپەکانی نزیک لە تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان پەرەی سەندووە و هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیاش بۆ سەر گوندەکانی دەورووبەری کۆبانێ و منبج زیاتر بووە.