"جگە لە نەخۆشخانە فریاکەوتنەکان"

لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەکانی سلێمانی ئێشکگر دەبن

964+

شۆڕش قادری

لە رۆژانی پشووی سەری ساڵدا سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئێشکگر (24) کاتژمێر کراوە دەبن و لە شەوی سەری ساڵیشدا، تیمەکانی تەندروستی لەناو شاری سلێمانی بڵاو دەبنەوە و ئامادە دەبن بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.

سامان لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە 964ـی وت، “بەمەبەستی ئامادەکاری و بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە رۆژانی پشوودا، جگە لە نەخۆشخانە فریاکەوتنەکان، سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرە گرنگەکانی وەك، سەنتەری فریاکەوتنی خێرا، سەنتەری شوشتنی گورچیلە، سەنتەری چارەسەرکردنی شێرپەنجە بەتیشك و تیمەکانی چاودێری تەندروستی، پشکنینی ئاو، نەخۆشییە گوازراوەکان، بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەشێوەی ئێشکگر” .

“لە شەوی سەری ساڵێشدا، نزیکەی 25 تیمی تەندروستی لەناو شاری سلێمانی جێگیر دەکرێن و لە ئامادەباشیدا دەبن بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو”، سامان لەتیف وای وت.

داوایشی لە هاوڵاتیان کرد، لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا، پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 بکەن.

چەند کاتژمێرێک لەمەوبەریش، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر پلانی رۆژانی پشووی سەری ساڵی میلادی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، لەو رۆژانەدا لە ئامادەباشیدا دەبن و بڵاوە بە تیمەکانیان لە سەنتەری شار دەکەن.

لە سلێمانی پشوو نییە و گەرمیانیش بڕیاری نەداوە

لە سلێمانی پشوو نییە و گەرمیانیش بڕیاری نەداوە

لە بەشێکی قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی لە ئە...

لە بەشێکی قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی لە ئەمڕۆوە پشووە