دەروازەی باشماخ نۆژەندەکرێتەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بە شێوەیەکی مۆدێرن نۆژەندەکرێتەوە و کۆمپای نەخشەسازیی پڕۆژەکەش دەڵێت کارەکە پێنج مانگی پێدەچێت.
دەروازەی سنووریی باشماخ خاڵێکی سنووری گرنگی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەوێتە سنووری پارێزگای هەڵەبجەوە.
ھاوکار عەزیز، بەڕێوەبەری کۆمپانیای خێرا ھاوس، کە کاری نەخشەسازی و جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی لە ئەستۆیە بە تۆڕی964ی وت، کۆمپانیاکەیان لە لایەن بەشی ئەندازەی مەرزی باشماخەوە راسپێردراون بۆ دیزاینکردنەوەی دەروازەی مەرزەکە، لەئێستادا چاوەڕوانی بودجە دەکەن بۆ جێبەجێکردنی.
تۆڕی964 ئەوەی زانیوە، بودجەی پڕۆژەکە 200 هەزار دۆلارە و ماوەی پێنج مانگ بۆ جێبەجێکردنی پێویستە.
هاوکار عەزیز دەشڵێت: دەروازەیەک ھەیە کۆنە لە مەرزەکەدا گۆڕانکاریی تیادادەکرێت و رووپۆشدەکرێت، لەسەر شێوازی دەروازە کۆنەکە کاری لەسەردەکرێت، لەگەڵ چەند گۆڕانکارییەکی دیکەدا.