وێنە و نووسراوەکان لە فەیسبووکی د. شوان وەرگیراون.
مامۆستاكه: ئه‌وه ره‌دی ئیتعبارى مه‌عنه‌وه‌یه بۆ ئێمه
دوو وه‌زاره‌ت سوپاس و پێ‌زانین ئاڕاسته‌ى مامۆستایه‌كى زانكۆ ده‌كه‌ن كه پێشتر له‌لایه‌ن دادگا سزادراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌ردوو وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و رۆشنبیریی هه‌رێم له‌دوو كاتى جیاوازى ئه‌مساڵ سوپاس و پێزانینیان پێشكه‌شی مامۆستایه‌كى زانكۆ كردووه، له كاتێكدا پێشتر ئه‌م مامۆستایه، له‌سه‌ر پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كان، سزاى سێ مانگ بەندکردنی بەسەردا سه‌پێندرابوو.
مامۆستاكه، د. شوان ئاده‌م ئه‌یڤه‌س پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له خوێندنی كه‌میونیكه‌یشن، كو‌لتور و میدیا له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى یه.
سوپاس و پێزانینه‌كه‌ى وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی ئه‌م مامۆستاییه به رێكوپێكی و پیاده‌كردنی پلانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی..
ئه‌وه‌ى وه‌زیرى رۆشنبیری و لاوانیش لە پای هەوڵ و هەنگاوی خەمخۆرانەیانه بۆ چاودێریی و رێکخستنەوەی ناوەڕۆکی میدیایی لە هەرێمی کوردستاندا.
ئاڕاسته‌كردنى ئه‌م دوو سوپاس و پێزانینه له كاتێكدایه كه له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، له‌لایه‌ن دادگا‌ی كه‌تنی دووی سلێمانیه‌وه سزای سێ مانگ به‌ندكردنى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
د. شوان، به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌م دوو سوپاسنامه‌یه ره‌دی ئیعتبارى مه‌عنه‌ویه بۆ ئێمه به‌و مانایه‌ى ئه‌وه‌ى پێشتر كردومانه و به‌هۆیه‌وه دادگا سزاى داوه، تاوان نه‌بووه.
وتیشی “به‌داخه‌وه دادگا له‌هه‌رێم سه‌ربه‌خۆ نییه و له‌ژێر كاریگه‌رى ئه‌ملاو ئه‌ولادایه، ده‌نا ئه‌وه‌ى ئێمه كردبوومان له چوارچێوه‌یه‌كی ته‌واوى ئه‌كادیمى بوو”.
پێشنیاریش ده‌كات، كه وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا یاخود لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێبه‌رى ئازادى ئه‌كادیمى له هه‌رێمی كوردستان دابنێن، بۆ ئه‌وه‌ى، ئه‌وه‌ى له دادگا رووبه‌ڕووى ئه‌و كراوه‌ته‌وه، له داهاتوودا رووبه‌ڕووى ئه‌كادیمیاكانى دیكه له هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێته‌وه.
رۆژی 3.6.2024 بە بڕیاری ژمارە 2534/ک/2021، دادگا‌ی کەتنی دووی سلێمانی بە تاوانی دانانی «پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی ئیتیکی میدیا» بۆ قۆناغی دووەمی بەشی راگەیاندنی کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021، سزاكه‌ی بەسەر د.شوان ئادەم ئەیڤەس سەپاند.
سزاکە، بەپێی ماددە 433/ى لە یاسای سزادانی عێراق؛ ژمارە 111ی ساڵی 1969 سزای «حبسی سوک» بەسەر ئەو مامۆستایەی زانکۆ‌دا سەپێنراوە.
به‌پێى بڕیاری دادگا “بە لەبەرچاوگرتنی تەمەن و باری ژیان و نەبوونی پێشینەی تاوانکاریی و بارودۆخی تاوانەکەی؛ دادگا دەگەیەنێتە ئەو باوەڕەی کە جارێکی تر لە داهاتوودا تاوان ئەنجام نادات، لەبەر ئەوە دادگا بڕیاری دا بە وەستاندنی جێبەجێکردنی سزاکە دژی تۆمەتبارکراو بۆ ماوەی سێ مانگ لە رۆژی دەرچوونی ئەم بڕیارە، بەو مەرجەی بەڵێن بدات کە لەو ماوەیەدا رەفتار و هەڵسوکەوتی چاک بێت”.