پۆلیسی سلێمانی:

دوو كەس كچێكیان بە لێدان و تەعزیب كوشتووە و دەستگیر كران

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ كچێک، هێزەکانیان دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد، ئاشكراشیان كردووە كچە كوژراوەكە خزمی تۆمەتبارەكانە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئەمشەو دووشەممە 23.12.2024 بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس لە رووداوی کوشتنی کچێک لە گەڕەکی ئازادی لە  شاری سلێمانی ئاگادارکرانەوە، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی‌ رووداوەكە و كەشف‌ و هێڵكاریی بۆ شوێنی‌ تاوانەكە ئەنجامدرا و لێكۆڵینەوەكان بۆ دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستیپێكرد.

ئاماژەیان بەوەش كردووە، دوای‌ گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر، توانرا تۆمەتباری یەکەم دەستگیر بکرێت، دواتر لێکۆڵینەوە و بەدواداچونی هێزەکانی پۆلیس بەردەوام بووە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری دووەم، سەرەنجام توانرا تۆمەتباری دووەمیش دەستگیر بکرێت.

“لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دەرکەوت، کچە کوژراوەکە خزمی تۆمەتبارەکانە و بەسەردان سەردانی ماڵی تۆمەتبارانی کردووە، بەڵام دواتر بەندیان کردووە و ئەشکەنجەیان داوە، تا گیانی لەدەستداوە”، پۆلیسی سلێمانی وادەڵێت.

هەروەها ئەوەیان روونكردووەتەوە، ئێستا هەردوو تۆمەتبار (م، أ، ک) لەدایكبووی‌ 1989 و (أ، ح، ع) لەدایکبووی1987 کە بە نەتەوە عەرەبن، بە بڕیاری‌ دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ 406 لە یاسای‌ سزادان راگیراون و لێكوڵینەوەكان بەردەوامن.

داوای لێكۆڵینەوە لە كوشتنی هاوڵاتییەكی دهۆك لە توركیا ...

داوای لێكۆڵینەوە لە كوشتنی هاوڵاتییەكی دهۆك لە توركیا دەكرێت