هەواڵەکان
خاوەنى 20 پاڵاوگەى نایاسایى دەستگیرکراون و لە چۆمانیش قوتابخانەیەک قوفڵى لێدرا
+964
ژووری هەواڵ
دوو رۆژە قوتابخانەیەک لە سەنتەری قەزای چۆمان داخراوە، بە قسەی هاوڵاتیان هۆکاری داخستنەکەشی ئەوەیە، کە بینای قوتابخانەکە موڵکی هاوڵاتییەكە و كرێی پێنەدراوە، بۆیە ئەویش دەرگاكەی داخستووە، قایمقامى چۆمانیش دەڵێت، کێشەکە چارەسەر بووە و یەک واژۆى ماوە.
خاوەن بینایەک قفڵى لە قوتابخانەیەکى چۆمانداوە و نایکاتەوە
دواجار فەرمانگەى ژینگەى هەولێر لەسەر پیسبونى هەواى شارەکە کەوتەخۆیى و خاوەنى 20 پاڵاوتگەى نایاسایى دەستگیرکردوە و بەڵێناممەى پێ پڕکردوونەتەوە کە جارێکى تر ژینگەى پایتەخت پیس نەکەن.
له ههولێر نزیكهى 20 خاوهن پاڵاوتگه دهستگیركران
ژمارەیەک شۆفێری بارهەڵگر و تەنکەرى سوتەمەنى لەسەر شەقامی تانجەرۆ لە سلێمانی گردبوونەوە و داواکارن باریان پێ بدرێت.
ژمارەیەک لە شۆفێرانی بارهەڵگر لە سلێمانی گردبوونەوە
وەزارەتى ناوخۆ، 50 ئۆتۆمبێلى ئاگرکوژێنەوەى لە جۆرى مێگزەمینى پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتییەکانى بەرگرى شارستانى دەکات.