لە قەزای شێخان سێ ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و چوار کەس برینداربوون - وێنە: هاتوچۆی دهۆک
لە قەزای شێخان
سێ ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و چوار کەس برینداربوون
964+
شۆڕش قادری
لەسەر رێگای قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک، سێ ئۆتۆمبێل خۆیان بەیەکدا کێشا و چوار کەس برینداربوون.
ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، “کاتژمێر 9:40 خولەکی ئەمشەو یەکشەممە 22.12.2024 لەسەر رێگای سەرەکی شێخان، نزیک ئۆڤەرپاسی باعەدرێ، رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا پیکاب و میتسیۆبیشی و ئۆپڵ ڤیکترا روویداوە”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە رووداوەکەدا چوار کەس برینداربوون و زیانی ماددی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە.