تا ساڵی داهاتوو سەردان مەکەن

سبەی هاتوچۆی هەولێر کارەکانی رادەگرێت

964+

شۆڕش قادری

بەهۆی سەری ساڵی نوێی میلادییەوە، بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆی سبەینێوە کارەکانی رادەگرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “بەهۆى كۆتايیهاتنى ساڵى ژمێريارى، سبەی دووشەممە 23.12.2024 کۆتا رۆژی ساڵی ژمێریارییە و لە دوای کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ بەشی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کارەکانی رادەگرێت”.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، رايیكردنى مامەڵەی هاوڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر  تاوەکو دەستپێکردنەوەی دەوام لەسەرەتای ساڵی نوێ، دەوەستێت.

هاتوچۆی هەولێر دەشڵێت، “داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لەو ماوەیە سەردانمان نەکەن و هەر مامەڵەیەکیش لە ماوەی ئەم راگرتنە بەسەربچێت، وەک (ساڵیانە و مۆڵەت و ماوەی تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل و گرێبەستی ئەلیکترۆنی ) ئەوا بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە لە دوای دەستپێکردنەوەی دەوام، هیچ کەسێکیش تووشی سزای پێبژاردنی دواکەوتن نابێت.”

لە ناو بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆی هەولێر کەسێک دەستگیرکرا

لە ناو بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆی هەولێر کەسێک دەستگیرکرا

بەشی مۆڵەت و هونەری هاتوچۆی هەولێر تا دوای دەنگدان کار...

بەشی مۆڵەت و هونەری هاتوچۆی هەولێر تا دوای دەنگدان کارناکەن