مەترسی لافاو نەماوە

رێگای رووباری هشکەڕووی دهۆک فراوان دەکرێت

964+

ژوولی عەدنان

رێگای ئاوی رووباری هشکەڕوو لە دهۆک فراوان دەکرێت تا دانیشتووانی دەوروبەری لە مەترسی لافاو بپارێزرێن.

دوای ئەوەی مانگی سێی ئەمساڵ بەهۆی بارانبارینەوە لافاو لەو ناوچەیە روویدا و بووە هۆی تێکدنی چەند ماڵێک، شارەوانیی دهۆک قۆناغی فراوانکردنی رێڕەوی ئاوی رووباری هشکەڕوویان دەستپێکردووە.

ئیسماعیل مستەفا، بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دهۆک به‌ 964ـى وت، ”قۆناغی یەکەم پاککردنەوە و خاوێنکردنەوەی راڕەوەکە بوو، تەواومان کرد، قۆناغی دووەم فراوانکردنەکەیە و ئێستا لە سێ شوێنی جیا کاری لێدەکەین”.

باسی لەوەش کرد، درێژیی رێڕەوی ئاوەکە 15 کم دەبێت و دەیانەوێت پانی هەمووی لە 15 م کەمتر نەبێت.

“ئەو خانووانەی بە هۆی لافاوەکەی پێشوەوە زەرەیان پێکەوت قەرەبووکرانەوە و شەقەیان لەبری وەرگرت، فراوانکردنی رێرەوی روبارەکەس تەنها بۆ دڵنیابوونەوە و خۆپارێزییە” ئیسماعیل موستەفا وای وت.

وتیشی، ”هیچ پێویست بە ترس ناکات هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە، کە لە کاتی بارانباریندا لافاو هەڵناسێت”.

رۆژى 19.3.2024 لە کاتى لافاوەکەى دهۆکدا، دوو گەنجی بە نەتەوە عەرەب لە ئاوی رووباری هشکەڕوو خنکان.

تا ئێستا تەرمى ئەو دوو کەسەى لە دهۆک خنکان نەدۆزراونەت�...

تا ئێستا تەرمى ئەو دوو کەسەى لە دهۆک خنکان نەدۆزراونەتەوە