باڵۆنە هەواڵگریەكان نێوانى چین و ئەمریكا گرژتر دەكەن
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
دهركهوتنى دوو باڵۆنی هەواڵگری چینی لە سەر ئاسمانی ئەمریكا لە چەند رۆژی رابردوودا، سەردانی وەزیری بەرگری ئەمریكا بۆ ئەو وڵاتە، هەڵوەشاندنەوە.
رۆژی هەینی، 3شوباتی 2023، باڵۆنێكی هەواڵگری لە ئاسمانی ئەمریكا دەركەوت، و ئێوارەی رۆژی شەممەش باڵۆنێكی دیكە لە ناوچەی دژەفڕین لەئەمریكا دەركەوت.
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لەراگەیەنراوێكدا باس لەوەدەكات، كه هەردوو باڵۆنەكه سەر بەدەزگای هەواڵگری چینن، حكومەتی ئەمریكا نیگەرانە لەو كارانەی چین.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە سەر زاری سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت ”چین بە ئەنقەست ئەو كارەی نەكردوە و باڵۆنەكان بەهۆی شەپۆلی هەواوە گەیشتونەتە سەر ئاسمانی ئەمریكا”.
نیگهرانییهكانى ئهمریكا لەوكارە، وایكرد سەردانەكەی ئەنتۆنی بلنكن وەزیری دەرەوەی بۆ چین هەڵوەشێنێتەوە، كە ئامانج لێی هێوركردنەوەی ئاڵۆزیەكانی نێوان هەردوو وڵات بوو.
باڵۆنەكان شێوە هێلكەی رەنگ سپین، بەشێوه وەك باڵۆنی هەوای كەشناسی دەردەكەون، چین دەڵێ، بۆ مەبەستی زانینی كەشوهەوا بەكارمان هێناون، بهڵام ئەمریكا دەڵێت، ئامانج لێیان كاری هەواڵگری بووە.