60 تابلۆی هونەریش لەخۆدەگرێت
قەسیدەی من و شارەکەمی شاعیر و نوسەر هیوا قادر بڵاوکرایەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
هیوا قادر، نوسەر و شاعیری شاری سلێمانی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 21.12.2024، قەسیدەیەکی درێژی بە ناوی من و شارەکەم بڵاوکردەوە و ئامادەبووان گوێبیستی بەشێکی بوون.
هیوا قادر، نوسەر بە 964ـی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ قەسیدەی من و شارەکەمم بڵاوکردەوە، کە جگە لە قەسیدەکە 60 تابلۆی هونەرمەند بەهایدنیش لە خۆ دەگرێت.
باسی لەوەشکرد، ئەم قەسیدەیە بە هەریەکە لە زمانەکانی کوردی و ئەڵمانی و ئینگلیزی چاپکراوە و کەوتووەتە بەر دەستی خوێنەران.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر