لە بانکی بەحرکەیە

جووتیارانی هەولێر و قوشتەپە و کۆیە سبەی بچن پارەی گەنمەکانتان وەربگرن

964+

ژوولی عەدنان

سایلۆکانی هەولێر، قوشتەپە و کۆیە داوا لە جووتیاران دەکەن یەکشەممە بچن پارەی گەنمی ئەمساڵ وەربگرن.

سایلۆی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا کە دەست 964 کەوتووە دەڵێت ”رۆژی یەکشەممە 22.12.2024 کۆتا چەکی ئەمساڵی گەنمی جووتیارانی هەولێر و قوشتەپە و کۆیە دابەش دەکرێت”.

هەر جووتیارێک چەکەکەی بەپێی ژمارەی زنجیرەی دیاریکراو دەبێت، هەولێر لە زنجیرە 4376 تاوەکو 4500، قوشتەپە لە زنجیرە 1470 تاوەکو 1575، کۆیەش لە زنجیرە 468 تاوەکو 600 دابەشدەکرێت.

”پارەکان لە بانکی بەحرکە وەردەگیرێت و پێویستە جووتیارەکە خۆی یاخود وەکیلی رەسمی شەرعی یان یاسایی لە کاتژمێر 9:00 ـی بەیانی تا 2:00ـى پاشنیوەڕۆ ئامادەبن” سایلۆی هەولێر وادەڵێت.

ئەمساڵ، له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه‌، بڕی 700 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، بەپێی رێککەوتنی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و وەزارەتی بازرگانی عێراق 228 هەزار تۆن بۆ پارێزگای هەولێر، 282 هەزار تۆن بۆ پارێزگای سلێمانی و 189 هەزار تۆنیش بۆ پارێزگای دهۆک دیاری کرابوو.

سبەی سێشەممە پارەی گەنمی جووتیاران لە گەرمیان دابەش دە...

سبەی سێشەممە پارەی گەنمی جووتیاران لە گەرمیان دابەش دەکرێت

سایلۆی هەولێر سبەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکات

سایلۆی هەولێر سبەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکات