بەنزین هەرزان بوو
60 بۆ 70 دیناری لێبووەوە
لە هەولێر نرخی بەنزین دابەزی
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
بەهۆی زیادکردنی بڕی بەرهەمهێنانی بەنزین، لە هەولێر هەر دوو کۆمپانیای لاناز و کار، نرخی بەنزینیان دابەزاند، بەتایبەت نرخی بەنزینی نۆرماڵ.
سیروان عەبدوڵا، سەرۆکی ئەنجومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر، بە964ـی وت، “دوای ئەوەی هەر دوو کۆمپانیای لاناز و کار بڕی بەرهەمهێنانی بەنزینیان زیاد کرد نرخەکەشیان دابەزاندووە”.
وتیشی، لەبەر ئەوەی زۆربەی شۆفێران بەنزینی نۆرماڵ لە ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن زیاتر نرخی ئەو جۆرە بەنزینە دابەزیوە و هەر لیترێک 60 بۆ 70 دیناری لێبووەتەوە.
پێشتر نرخی هەر لیترێک بەنزینی نۆڕماڵ 915 دینار بوو، بەڵام لەدوای دابەزینی نرخەکەی ئێستا لە نێوان 850 بۆ 865 دینارە.
هێشتا بەنزین لە هەرێمی کوردستان زۆر گرانترە لە شارەكانی دیکەی عێراق، كە لەوێ لیتری بە 450 دینارە، ئەوەش لەکاتێکدایە، نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا دابەزیوە و وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانیش چەند جارێک رایگەیاندووە، هەوڵ بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین دەدەن.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری